AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ١٥ ١١:٣٥

درۆی زایۆنیستی لە ژێر داروپەردووی ڕاستییەکاندا؛ گێڕانەوەی7ی ئۆکتۆبەر چۆن هەڵوەشایەوە؟

درۆی زایۆنیستی لە ژێر داروپەردووی ڕاستییەکاندا؛ گێڕانەوەی7ی ئۆکتۆبەر چۆن هەڵوەشایەوە؟

ڕژێمی زایۆنی بۆ پەردەپۆشکردنی شکستی خۆی لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا و پاساو هێنانەوە بۆ ژینۆساید لە غەززە چەندین جار پەنای بۆ درۆ بردووە و ئەم درۆیانە لە لایەن بیروڕای گشتییەوە ئاشکرا بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە سێهەمین ساڵڕۆژی ئۆپراسیۆنی "گەردەلوولی ئەقسا" کە لە 7ی ئۆکتۆبەری2023 لە لایەن لیواکانی قەسام لە دژی پێگە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەوروبەری غەززە ئەنجام درا و لە ئەنجامدا سەدان سەربازی زایۆنیستی کوژران و دەستبەسەرداگرتنی سەدان سەربازی زایۆنیستی لێکەوتەوە، ئەو گێڕانەوەیانەی کە ڕژێمی زایۆنی لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی شەڕدا خستبوویە ڕوو، جارێکی دیکە هاتۆتە ئاراوە و درۆکانی دەرکەوتوون .

ئەمه له کاتێکدایه که لێکۆڵینەوەکانی دواتر له لایەن ڕۆژنامەوانان و دامەزراوه نێودەوڵەتییەکانەوه درۆیی بوونی زۆرێک له و بانگەشانەیان ئاشکرا کردووه که له سەرەتادا زاڵ بوون به سەر کەشی میدیایی جیهاندا.

ڕژێمی زایۆنی دوای شکستهێنان لە بەرپەرچدانەوەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا و ڕێگریکردن لە گەیشتن بە چەکدارانی خۆڕاگری بۆ پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی خۆی، ڕژێمی زایۆنی دەستی کرد بە پەرەپێدانی گێڕانەوەی درۆینەی “سەربڕینی منداڵان” و “دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و سووتاندنی ژنان” بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم شکستە.

ئەم ئیدیعایانە بە خێرایی لەلایەن میدیا و سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاواوە بڵاوکرانەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن لە زۆرێک لەو گێڕانەوەیانە پاشەکشەیان کرد، چونکە لێکۆڵینەوەکانی دواتر دەریانخست کە هەموویان لە کاتژمێرەکانی سەرەتاوە و بەبێ هیچ بەڵگەیەک خراونەتەڕوو.

درۆی کۆمەڵکوژی ٤٠ منداڵ لەلایەن حەماسەوە

چیرۆکی "٤٠ منداڵی سەربڕدراو" یەکێک بوو لە یەکەم گێڕانەوەکان کە کەوتە سەر مانشێتی ڕۆژنامەکان. ئەم هەواڵە کە لەلایەن سوپای زایۆنیستی لە شارۆچکەی "کفەر عەز" بڵاوکرایەوە، سەرەڕای ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەسەری نەبوو، لە میدیاکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکرایەوە. هەروەها جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە 11ی ئۆکتۆبەردا ئیدیعای کرد کە وێنەی پشتڕاستکراوی منداڵانی سەربڕاوی بینیوە؛ بەڵام دواتر کۆشکی سپی پاشگەزبووەوە لە ئیدیعاکانی بایدن و ڕوونی کردەوە کە ئەو بە شێوەیەکی تاکەکەسی ئەو جۆرە وێنانەی نەبینیوە و زانیارییەکانی تەنیا لەسەر بنەمای قسەی میدیاکان و بەرپرسانی زایۆنیستی بووە.

تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دژی قوربانیانی ژن

تۆمەتی هاوشێوەی "دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی' لە شارۆچکەی بێریش خرایەڕوو، کە بەشێکیان بۆ ئەکاونتی خۆبەخشانی ڕێکخراوی “زاکا” (بەرپرس لە کۆکردنەوەی تەرمەکان) دەگەڕێنرایەوە. بەڵام بەدواداچوونێکی ئەسۆشێتد پرێس دەرکەوت کە دوو لە گرنگترین ئەو ئەکاونتانە درۆ بوون. لە یەکێک لەو حاڵەتانەدا بارودۆخی لاشەیەک وەک نیشانەی دەستدرێژی لێکدرایەوە، لە کاتێکدا دەرکەوت کە سەربازە زایۆنیەکان تەرمەکەیان جووڵاندووە؛ لە یەکێکی تردا ئەوەی بە کۆرپەی ژنێکی دووگیان وەسف کرا لە ڕاستیدا تەنها جەستەیەکی سووتاو بوو. دواتر ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ توندوتیژی سێکسی پشتڕاستی کردەوە کە ئەم ئیدیعایانە بێ بنەمان و هیچ بەڵگەیەک بۆ بەرگریکردن لێیان نەدۆزراوەتەوە.

فیراس یاغی، پسپۆڕی ڕژێمی ئیسرائیل پێی وایە لە سێهەمین ساڵیادی 7ی ئۆکتۆبەردا، ئەو گێڕانەوەی درۆینەی ڕژێمی ئیسرائیل کە لە یەکەم ڕۆژەکانی شەڕدا خراوەتەڕوو، قبووڵکردنی سەرەتایی نییە. ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی شەهاب ڕوونی کردەوە کە میدیاکانی ڕۆژئاوا لە سەرەتادا گێڕانەوەی سەرەتایی زایۆنیستەکان سەبارەت بە کوشتنی منداڵان و دەستدرێژی سێکسییان بە ڕاستی قبوڵ کردووە بەبێ ئەوەی لێکۆڵینەوەی تەواو بکرێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان بە هۆی متمانەپێنەکردنی سەرچاوەکان ئەو ئیدیعایانەیان پاشەکشەیان کردووە یان پێداچوونەوەیان بۆ کردووە.

زایۆنیستەکان کە ئیسرائیل کوشتوویانی

یاغی هەروەها وەبیری هێنایەوە کە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە سوپای داگیرکەر لە ڕووداوەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی "پرۆتۆکۆڵی هانیباڵ" لە 7ی ئۆکتۆبەردا لانیکەم 14 هاووڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی کوشتووە؛ هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە پێدەچێت ژنێکی خەڵکی شارۆچکەی نیر ئۆز لە کاتی گواستنەوەی بۆ غەززە بەهۆی تەقەی کۆپتەرەکانی ئیسرائیلەوە کوژرابێت. جگە لەوەش بەدواداچوونەکانی هارێتز ئەوە دەردەخەن کە لە چەندین بۆنەدا بەهۆی جێبەجێکردنی "پرۆتۆکۆڵی هانیباڵ"ەوە، خەڵکی مەدەنی و زیندانییەکان ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە زایۆنیستەکانەوە کراونەتە ئامانج.

وەهمی ناوەندەکانی حەماس لە ژێر نەخۆشخانەکانی غەززە

ئەو بانگەشانەی سەبارەت بە بوونی بارەگای سەرەکی فەرماندەیی بزووتنەوەی حەماس لە ژێر کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی شیفا لە ڕۆژئاوای شاری غەززە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان پەرەی پێدرا بۆ پاساوهێنانەوە بۆ هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر نەخۆشخانەکان و چۆڵکردنی نامرۆڤانەیان، هەروەها لەم شەڕەدا چەندین جار درۆ دەرچوو. بێگومان میدیاکانی ڕۆژئاوا کە پێشتر بە تەبلیغاتی ڕژێمی زایۆنی فریودراو بوون، ئەمجارەیان لە قبووڵکردنی گێڕانەوەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بەم ناوەندە ژێرزەمینیانە وریاتر بوون و گومانیان لەو بارەوە دەربڕی. هەروەها بە پەلامار و داگیرکردنی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە و بە تایبەت نەخۆشخانەی شیفا، درۆی ئەم قسانە بۆ هەموو لایەک ئاشکرا بوو.

لە کۆتاییدا یاغی بەو ئەنجامە دەگا کە بە ئاشکرابوونی ئەم ڕاپۆرتە نێودەوڵەتی و ناوخۆییانە، متمانەی گێڕانەوەی سەرەتایی 7ی ئۆکتۆبەر بە تەواوی داڕما. ئەم گێڕانەوه نەک تەنیا نەیتوانی بیروڕای گشتی له بەرامبەر بەرخۆداندا فریو بدات، بەڵکوو دواجار بووه هۆی زیادبوونی دابڕان و ڕەتکردنەوەی ڕژێمی زایۆنیستی له بەرچاوی بیروڕای گشتی جیهانیدا.

هەڵوێستی حکومەتەکان و گەلان سەبارەت بە درۆی زایۆنیستی

بە بڕوای یاغی، کەلێنی نێوان گێڕانەوەی سەرەتایی ڕژێمی زایۆنی و ڕاستییە پشتڕاستکراوەکان، متمانەکردن بە گێرانەوەی زایۆنیستی بە توندی لاواز کرد. دەشڵێت، لە 7ی ئۆکتەبەردا، دەرکەوت کە ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنیا شکستێکی سەربازی نەبووە، بەڵکوو شکستێک بووە لە مەیدانی شەڕی گێڕانەوەکان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و لە کاتێکدا تەلئەبیب هەوڵیدا شۆکی هێرشەکە بکاتە چوارچێوەیەکی گشتی بۆ پاساودانی ژینۆسایدەکەی، لێکۆڵینەوە ڕۆژنامەوانییە مەیدانییەکان وردە وردە وردەکارییەکانی ئەو درۆیانەیان بۆ دەرکەوت.

سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا چەندین جار ئیدیعا و درۆکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرا بوو و هەرچەندە خۆپیشاندانی بێوێنەی ملیۆنان کەس لە پایتەختەکانی زۆربەی وڵاتانی جیهان دژی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بەڕێوەچوو، بەڵام زۆرێک لە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بەردەوام بوون لە پشتیوانیی لە ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی. لە پێشەنگی ئەم وڵاتانەدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، کە دوو پارتی دیموکرات و کۆماریخواز سەلماندیان کە سەرەڕای ناکۆکی تاکتیکییان لە پرسە جۆربەجۆرەکاندا، بەڵام لە پشتیوانیی ڕەها لە ڕژێمی زایۆنیستی یەکگرتوون.

News ID 60567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha